وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هاکان فیدان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

22-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان لە رۆژانی 22-24 دا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئابی 2023، سایتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە "هاکان فیدان وەزیری دەرەوەمان لە رۆژانی 22-24ی ئابی 2023 سەردانێکی فەرمیی بۆ عێراق دەکات. لە بەغدا و هەولێر زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان دەکات". 
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەم سەردانەدا، هاوئاهەنگییەکانمان لەگەڵ عێراق و پەیوەندییە هەمەچەشنەکان دەخرێنە بەرباس و لێکۆڵینەوە. تۆکمەکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و تیشکخستنە سەر دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان، رۆژەڤی سەرەکیی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیرمان دەبێت". 
 
ئەمە یەکەم سەردانی هاکان فیدان دەبێت وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی لە رۆژی 3ی حوزەیرانی 2023. پێشتر لە رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2017، هاکان فیدان وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت) بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتیی بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی حکومەتی تورکیا سەردانی هەولێری کردبوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە