رووداو - هەولێر
بەگوێرەی هەندێک زانیاری دزەپێکراو لە نێو چەکدارانی داعش، ئەو رێکخراوە ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرەکانی دروستکردنی پاسپۆرتی کەوتووەتە دەست و، دەستی کردووە بە دەرهێنان و بازرگانیکردن بەو پاسپۆرتە ساختانەوە.
لایەنە نێودەوڵەتییەکان گومان لەوە دەکەن داعش لە رێگەی بەکارهێنانی ئەو پاسپۆرتانەوە، ئەندامانی خۆی لەگەڵ کۆچبەراندا رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا بکات، بۆیە ئەو وڵاتانە زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەمبارەیەوە لێداوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەڵمانییەکان، داعش لە عێراق و لیبیا هەزاران پاسپۆرتی نوێیان دەستکەوتووە مەترسیش هەیە ئەو پاسپۆرتانە بدەنە چەکدارەکانیان بۆ ئەوەی بەهۆیانەوە دەربازی وڵاتانی ئەوروپی ببن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ