رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
کۆبوونەوەیەکی پێشووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران. وێنە: ئەرشیڤ
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بە گوێرەی میدیای ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و ئەو پرسانەیان تاوتوێ کردووە کە جێگەی بایەخی هەردوولان، لەوانە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران و پێشهاتەکانی ناوچەکە.
وەک میدیای ئێران دەڵێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران باسی ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانی و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییەکانیشیان کردووە.
پێشهاتەکانی ناوچەکە و بایەخی وڵاتان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نێوخۆیی لە ناوچەکەدا لەو پێشهاتانە بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران بیروڕایان لەبارەی ئاڵوگۆڕ کردووە.
24-4-2026یش سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
ئەو رۆژە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە، ههروهها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنهديى ئاشتى له ناوچهكهدا كردهوه".
پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهيان بوو.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییانە لە کاتێکدان، هەوڵێکی چڕی نێودەوڵەتی و هەرێمی هەیە بۆ ئەوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوام بێت و ببێتەهۆی هەبوونی رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ