رووداو- هەولێر
دامەزراوەی جەزیرەی قەتەری، پەخشی كەناڵی (الجزیرە مباشر مصر)ی بۆ كاتێكی نادیار وەستاند.
"الجزیرە مباشر مصر" ، كە رووداوەكانی راستەوخۆی میسری لە دەوحەوە پەخشدەكرد، رایگەیاند پەخشی كەناڵەكە دەوەستێنێت، تاوەكو كاتێكی لەبار دێتەپێش، كە بتوانێت لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەست بە پەخش بكاتەوە.
ئەو بڕیارەی كەناڵی جەزیرە دوای دوو رۆژ لە كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە دێت بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوانیان، كە شاندی نێردراوی قەتەر لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆبووەوە، لەسەر دەستپێشخەری پاشای سعودیە، كە داوای كردبوو هەردوولا لاپەڕەیەكی نوێ بكەنەوە.
رۆژی شەممەش هەردوولا قبووڵكردنی دەستپێشخەرییەكەیان راگەیاند و شاندێكی قەتەر بۆ ئەو مەبەستە گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ