Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تانکێکی ئیسرائیلی بۆ نزیک سنووری لوبنان دەگوازرێتەوە. وێنە: AFP

تانکێکی ئیسرائیلی بۆ نزیک سنووری لوبنان دەگوازرێتەوە. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست26-09-2024

ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 8.7 ملیار دۆلار بە ئیسرائیل دەدات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بەشدار موزەفەر

رۆژی بڵاوکردنەوە

26-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، ئەمریکا پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 8.7 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل راگەیاندووە. دەشڵێت، پاکێجەکە بۆ پاڵپشتییە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و بەهێزکردنی سیستەمی ئاسمانی. 
 
رۆژی پێجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە پاکێجی هاوکارییەکەدا بڕی 3.5 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی جەنگ و بڕی 5.2 ملیار دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی تەرخانکراوە".
 
پێدانی ئەو هاوکارییە لەلایەن ئەمریکا بە ئیسرائیل، بەگوتەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەردوولا دێت. 
 
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، پاکێجە هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان، کە بە "گومبەزی ئاسنین" ناسراوە بەکاردەهێنێت. 
 
راگەیاندنی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دوای ئەوە هات، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد و رەخنەی لە ئەمریکا گرت کە "چەکی کوشندە"ـی بە ئیسرائیل داوە. 
 
ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لەگەڵ حەماس لە غەززە لە جەنگدایە و لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشەوە، ناوە ناوە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان مووشەکیان ئاراستەی یەکدی کردووە، لە دوو هەفتەی رابردووشەوە بە چڕی پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات. 
 
جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل دوای ئەوە دەستیپێکرد، حەماس لەو رۆژەدا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و هەزار و 205 کەسی کوشت و 251 کەسی بە بارمتە گرت. 
 
ئیسرائیلیش لەوکاتەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە دەستپێکردووە و بەوهۆیەوە لانیکەم 41 هەزار و 534 کەسی لە غەززە کوشتوە کە هەندێکیان ژن و منداڵن.