لێدوانی کۆشکی سپی لەسەر ‌هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

26-10-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپیی ئەمریکا دەڵێت، ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردییە سەر ئێران "بەرگری لەخۆکردن" بووە و وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشەی ئێران کە لە 01-10-2024 کردییە سەر ئیسرائیل.
 
بەرەبەیانی شەممە، 26-10-2024 شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند: "هێرشە ئامانجدارەکانی سەر پێگە سەربازییەکان بەرگری لەخۆکردن بوو."
 
ساڤێت هەروەها رایگەیاند: "هێرشەکان لە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستی لە 1ـی ئۆکتۆبەر کردییە سەر ئیسرائیل."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیێڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "لە وەڵامی چەند مانگێک لە هێرشی بەردەوامی رژێمی ئێران دژی دەوڵەتی ئیسرائیل، لەم کاتەدا هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی ورد دەکاتە سەر هەندێ ئامانجی سەربازی لەنێو ئێراندا."
 
هەگاری گوتی: "رژمێی ئێران و هێزە بەوەکالەتەکانی لە ناوچەکە، لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بێووچان لە حەوت بەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە نێویاندا هێرشی راستەوخۆ لە خاکی ئێرانەوە."
 
میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە چەند گرمەیەکی گەورە لە رۆژئاوای تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە بیستراون. 
 
ئێران لە 1ی تشرینی یەکەم، نزیکەی 200 مووشەکی بالیستیی بە ئیسرائیلەوە نا بۆ ئەوەی تۆڵەی کوژرانی جەنەڕالێکی خۆی، هەروەها ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماسی فەلەستینی و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بکاتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرزبوونەوەی دووکەڵی بۆردوومانەکانی ئێران لە ناوچەیەکی نزیک لە بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر. وێنە: AFP

ئەرتەشی ئێران: بە فڕۆکە بنکەکانی ئەمریکامان لە هەولێر، کوێت و قەتەر بۆردوومان کردووە

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران رایدەگەیێنێت لە رۆژانی سەرەتای شەڕدا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەندین فڕینی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، کوێت و قەتەر کردووە؛ هۆشداریش دەداتە هەر وڵاتێک پابەندی سزاکانی واشنتن بێت، لە کاتی تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمزدا "تووشی کێشە دەبێت"