Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێرشی ئەمریکا  و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-03-2026

ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر دوو بنکەی ئەتۆمیی ئێران و تاران هەڕەشەی "باجێکی قورس" دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەلی زەڵمی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

عەلی زەڵمی

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

رووداو دیجیتاڵ

دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دوو لە گەورەترین کارگەکانی پۆڵا و دوو بنکەی ئەتۆمی لە ئێران، تاران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی تووند دەکات. هاوکات سوپای ئیسرائیل بە فەرمی بۆردوومانکردنی ئامانجە ئەتۆمییەکانی لە ئێران پشتڕاستکردەوە.
 
بۆردوومانکردنی ئاراک و یەزد
 
سوپای ئیسرائیل رۆژی هەینی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی وێستگەی بەرهەمهێنانی ئاوی قورسیان لە "ئاراک" لە نێوەڕاستی ئێران بۆردوومانکردووە و وەک "پێگەیەکی سەرەکیی بەرهەمهێنانی پلاتینیۆم بۆ چەکی ئەتۆمی" ناوی برد.
 
هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە هێرشی کردووەتە سەر کارگەیەکی یۆرانیۆم لە پارێزگای یەزد. ئیسرائیل ئەم وێستگەیەی بە "دامەزراوەیەکی دەگمەن" ناوبرد کە مادەی خاو بۆ پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دابین دەکات.
 
 رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران پێکانی ئەم دوو شوێنەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام رایگەیاند کە هیچ تیشکدانەوەیەک لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل دروست نەبووە. 
 
هەڕەشەی "باجێکی قورس" لەلایەن تارانەوە
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، ئیسرائیل دەڵێ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر دوو لە گەورەترین کارگەکانی پۆڵا، وێستگەیەکی کارەبا و چەندین ژێرخانی ئەتۆمیی مەدەنی. عێراقچی هۆشداری دا و گوتی: "ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات لە بەرامبەر بەم تاوانانە."
 
هاوکات سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی کارمەندانی ئەو ناوەندە پیشەسازییانەی ناوچەکە کرد کە پشکی ئەمریکییان تێدایە یان لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیمانن. سوپای پاسداران داوای لێ کردن "دەستبەجێ شوێنەکانیان جێبهێڵن"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی هێرشی تۆڵەسێنەرەوە لە ناوچەکەدا.
 
مێژووی دامەزراوەی ئاراک
 
وێستگەی ئاراک یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمیی 2015، پڕۆسەی بەرهەمهێنان تێیدا راگیرا. 
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێ، ئەم شوێنە لە جەنگە 12 رۆژەییەکەی مانگی حوزەیرانی رابردووشدا زیانی بەرکەوت، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئایاری 2025ـەوە رێگەی پێنەدراوە پشکنین بۆ ئەو بنکەیە بکات.
 
جەنگی ئێستا لە 28ی شوباتەوە بە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و بووەتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کە تێیدا مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن تاران و گرووپە بریکارەکانییەوە ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانی دراوسێ دەکرێن.