حووسییەکان: هێرشکرایەوە سەر سەنعا

27-12-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حووسییەکان دەڵێن، هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و ئەنجامدانی هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی ئەمریکا و بەریتانیا. 
 
رۆژی هەینی 27-12-2024 حووسییەکانی یەمەن بڵاویانکردەوە، هێرشکرایە سەر سەنعا. حووسییەکان هێرشەکەیان بە "دووژمنکاریی بەریتانیا و ئەمریکا" ناوبرد. 
 
چەند شایەتحاڵێکیش بە ئاژانسی فرانس پرێسیان گوت، ئەنجامی بۆردوومانەکانیان بینیوە. یەکێکیان گوتی: "ماڵەکەم لەگەڵ دەنگی تەقینەوەکە لەریەوە."
 
تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێک لە بەریتانیا و ئەمریکاوە لەبارەی ئەو هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
 
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 27-12-2024، ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا و چەند پێگەیەکی یەمەنی بۆردوومانکرد. حووسییەکان رایانگەیاند، لە هێرشەکان سێ کەس کوژران و 11ـی دیکەش بریندارن. 
 
وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی پێنجشەممە، ئەمڕۆ هەینی حووسییەکان رایانگەیاند، مووشەکێک و درۆنێکییان ئاراستەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەڤیڤ کردووە.
 
دوای ئەوەی جەنگی غەززە لە 07-10-2023، هەڵگیرسا، حووسییەکانی یەمەن هاوپەیمانیی خۆیان بۆ حەماس دەربڕی و دەستیان بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی نزیک لە ئیسرائیل لە دەریای سوور و بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل کرد.
 
بەگوێرەی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیجی، لەو کاتەوە "حووسییەکان بەبەکارهێنانی درۆن و مووشەک، زیاتر لە 220 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و زۆربەی هێرشەکان لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچدراونەتەوە. هەروەها، بزووتنەوە یەمەنییەکە زیاتر لە 300 هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وێنە:AFP

لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە 3000 کەس

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی راگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی ئازاری رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار کەس کوژراون. هاوکات لە باشووری وڵاتەکەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیسرائیلیدا، چوار سەرباز بریندار بوون.