ئیمارات: بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئێرانمان داوەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رۆژی یەکشەممە 29-03-2026 رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات توانیویەتی چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی تێکبشکێنێت، کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.
وەزارەتەکە دەڵێت، ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بیستراون، بەهۆی کارابوونی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بووە، بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی مووشەکی بالیستی، مووشەکی کروز و درۆنەکان لە ئاسماندا.
دیار نییە ئەو هێرشانە چ زیانێکیان هەبووە، بەڵام ئیمارات دەڵێت، تێکشکێندراون.