داعش هێرشدەکاتە سەر ماڵی دوو سەرکردەی حوسی

30-06-2015
بژار حەکیم
نیشانەکردن حوسی داعش
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم ماڵی دوو سەرکردەی حوسی تەقییەوە و بەو هۆیەوەش ٢٨ کەس کوژران و دوای رووداوەکەش داعش لەبەیاننامەیەکدا تەقینەوەکەی لەئەستۆ گرت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە یەمەن رایگەیاند:" شەوی رابردوو لەسەنعای پایتەخت ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم ماڵی دوو سەرکردەی حوسی تەقییەوە و بەهۆی تەقینەوەکەش ٢٨ کەس کوژراون کە ٨ کەس لە کوژراوەکانیش ژنن".

سەرچاوە ئەمنییەکە گوتیشی:" ئۆتۆمبێلەکە بۆمبڕێژکراوە و ماڵی هەردوو سەرکردەی حوسی بەناوەکانی فەیسەڵ و حامید کردۆتە ئامانج و هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە خێزانی هەردوو سەرکردەکە کوژراون و رووداوەکەش لەنزیک نەخۆشخانەی سەربازی لەناوەڕاستی سەنعا روویداوە، کە ئەو ناوچەیەش لەلایەن چەکدارە حوسییەکان بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە".

لەبەرامبەردا، دوای کاژێرێک بەسەر رووداوەکە، رێکخراوی داعش بەیاننامەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و تەقینەوەکەی سەنعای لەئەستۆی خۆیدا راگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکەن ئەوان بەردەوامدەبن لەو کارانەیان دژ بە حوسییەکانی یەمەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە