Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-10-2023

لەم مانگەدا 23 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵۆ کاکەوەیس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەڵۆ کاکەوەیس

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-10-2023

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

رووداو دیجیتاڵ 

لە دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی نزیک لە غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەر، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی 23 جار بە درۆن، مووشەک و کاتیۆشا کراونەتەوە ئامانج.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی ئۆکتۆبەر، بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند: ''ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا لە ماوەی ئەم مانگەدا 23 جار بە درۆن، مووشەک و کاتیۆشا کراونەتەوە ئامانج''.
 
واشنتن هێرشەکان دەخاتە ئەستۆی ئەو هێزانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی رابردوو چەند ئامانجێكی لە سووریا بۆردوومان کرد و دەڵێت: ''لەو گرووپانەن کە سەر بە تارانن''.
 
بەرپرسە سەربازییەکەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات کە لەنێوان17 تاوەکو 30 ئۆکتۆبەر، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق رووبەڕووی 14 هێرش بوونەوە، هەروەها 9 جاریش لە سووریا.
 
لەبارەی جۆر و شێوازی هێرشەکان، ئەو بەرپرسە سەربازییە بە میدیاکانی راگەیاندووە، هێرشەکان لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەکی ئاراستەکراو بوونە. بەڵام دەڵێت لە رێگەی سیستەمی دژە مووشەکی شکستیان بە زۆربەی هێرشەکان هێناوە.
 
ژمارەی هێرشەکان لە سووریا لە رۆژی هەینییەوە سێ هێندە زیادیانکردووە، بەپێی چەند راپۆرتێک لە کۆتایی هەفتەش جارێكی دیکە کرانەوە ئامانج لە کاتێکدا گرووپێک بەناوی ''مقاومەی ئیسلامی لە عێراق''، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکانی ئەم دواییە راگەیاند.
 
بە گوتەی پێنتاگۆن، تائێستا و لە ئەنجامی بەئامانجکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا 21 هاووڵاتیی ئەمریکی بە سووکی برینداربوون، هەروەها بەڵێندەرێک بەهۆی زەنگی ئاگادارکردنەوەی هەڵەوە تووشی وەستانی دڵ بوو و گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، هیچ راپۆرتێکی نوێ لەبارەی قوربانیی دیکە لە هێرشەکاندا نییە.
 
زیادبوونی ئەم هێرشانە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا پەیوەندی بە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە هەیە و بە تایبەتیش لە 7ی ئۆکتۆبەر کە حەماس هێرشیکردە سەر ناوچەکانی سنووری غەززە و زیاتر لە 1390 ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 200 ئیسرائیلی بە بارمتە گیران.
 
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی زەوینی و ئاسمانی کردە سەر غەززە و بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی لە غەززە تائێستا سەروو 8 هەزار کەس کوژراون و ئەو هێرشانە کاردانەوەیەکی زۆری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە دوای خۆیدا هێناوە.
 
نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن، هەروەها 900 سەربازیش لە سووریان لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرهەڵدانەوەی داعش، ئەو گرووپەی چەند ساڵێک بەر لە ئێستا پانتایەکی فراوانی لەو دوو وڵاتە داگیرکردبوو و دواتر بە گورزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزی پیادەی ناوچەکە بەرپەرچدرانەوە.