رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئێمنستی ئینتەرناشناڵ) داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" بکرێت، ئەوەش دوای هێرشێکی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شاری "بێت شەمس" لە ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە 9 کەسی سڤیل کوژران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی رێکخراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەو هێرشەی ئێران لە یەکی ئاداردا ئەنجامدراوە، بووەتە هۆی کوژرانی 9 کەسی سڤیل کە چواریان مێرمنداڵ بوون.
مووشەکەکە کەنیسەی "تیفێرێت ئیسرائیل"ی خاپوور کردووە و زیانی زۆری بەو پەناگە گەیاندووە کە لە ژێر کەنیسەکەدا بووە، هەروەها 46 کەسی دیکەش لەو هێرشەدا بریندار بوون.
ئێریکا گوێڤارا رۆساس، بەڕێوەبەری توێژینەوە و داکۆکیکاری لە رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "ئەو چەکەی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر گەڕەکی رامات لێحی بەکارهێنراوە، کڵاوەیەکی گەورەی هەڵگرتبوو، ئەمەش وادەکات بۆ بەکارهێنان لە ناوچە ئاوەدانە سڤیلەکاندا بەهیچ شێوەیەک گونجاو نەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ