نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 200 هەزار کەس لە لوبنانەوە چوونەتە سووریا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەژار ئەرگۆشی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، لە دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵاوە زیاتر لە 200 هەزار کەس کە زۆربەیان سووریایین، سنوورەکانی لوبنانیان بەزاندووە و چوونەتە نێو سووریا.
 
ئەسیر مەدائین، نوێنەری کاتیی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروباری سووریا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە دیمەشقەوە بۆ جنێڤ قسەی دەکرد، رایگەیاند: "نزیکەی مانگێک دوای چڕبوونەوەی شەڕ لە لوبنان، سووریا گەواهیدەری زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە لە سنوورەکانەوە دەپەڕنەوە."
 
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا لەنێوان 2 بۆ 27ـی ئادار، زیاتر لە 200 هەزار کەس لە رێگەی سێ دەروازەی سنووریی فەرمییەوە چوونەتە نێو سووریا.
 
بەگوێرەی ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، زۆربەی ئەو کەسانەی سنووریان بەزاندووە، ئەو پەنابەرە سوورییانەن کە پێشتر بەهۆی شەڕی نێوخۆی وڵاتەکەیانەوە پەنایان بۆ لوبنان بردبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل و تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لوبنان، جارێکی دیکە ناچار بوون بەرەو وڵاتەکەی خۆیان بگەڕێنەوە.
 
شەڕەکە لە 2ی ئەم مانگە بە هێرشی مووشەکیی حیزبوڵڵا دەستی پێکرد و هەرزووش سوپای ئیسرائیل وەڵامی دایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل

واشنتن: رێز لە مافی ئیسرائیل دەگرین بۆ دانانی یاسای سزای مەرگی تێرۆریستان

ئەمریکا رایگەیاند، رێز لە مافی ئیسرائیل دەگرێت بۆ داڕشتنی یاساکانی خۆی، ئەوەش دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە (کنێست) یاسایەکی پەسند کرد، کە رێگە بە سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر ئەو فەلەستینییانە دەدات کە بە تۆمەتی "تێرۆر" حوکم دەدرێن