رووداو دیجیتاڵ
عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەڵێ، سوپای وڵاتەکەی هەوڵی هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە نادات، بەڵکو تەنیا ئەو بنکانە دەکاتە ئامانج کە ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاریان دەهێنێت.
ئەم لێدوانەی لاریجانی لە کاتێکدایە، دوێنێ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ژمارەیەک لە وڵاتی ناوچەکە کە بنکەی ئەمریکایان لێیە.
لاریجانی ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک ئەمریکا بە پشتبەستن بە هێزەکانی لە ناوچەکەدا هێرش دەکاتە سەر ئێران، ئیدی ئەو بنکە سەربازییانە دەبنە ئامانجی هێرشەکانی تاران.
سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران گوتی، ئەو بنکە سەربازییانە بە بەشێک لە خاکی وڵاتانی ناوچەکە دانانێن، بەڵکو وەک "خاکی ئەمریکا" مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و لێیان دەدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ