رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی ئێران راگەیاند، لە سێ مانگدا 400 هەزار پەنابەرییان دیپۆرتی ئەفغانستان کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن لە دیپۆرتکردنەوەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دووی تەمموزی 2025، ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، حکومەت پڕۆژەیاسایەکی داوەتە پەرلەمان بۆ رێکخستنی چۆنیەتی دەرکردنی پەنابەرانی نایاسایی. بەپێی پڕۆژەیاساکە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان رادەسپێردرێن هاوکاری یەکدی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەرکردنی پەنابەرانی نایاسایی.
زۆربەی پەنابەرانی نایاسایی لە ئێران خەڵکی ئەفغانستانن. ژمارەی تەواویان دیار نییە، بەڵام بەپێی مەزندەی بەرپرسانی ئێران، ژمارەیان سێ بۆ چوار ملیۆن دەبێت و بەشێکی کەمیان بە یاسایی لەو وڵاتە دەژین.
وەزیری ناوخۆی ئێران، رایگەیاند بەردەوام دەبن لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی ناسایی لە وڵاتەکەیان.
لە دوای هێرشی ئیسرائیلەوە، دەرکردنی پەناخوازانی ئەفغانستانی لە ئێران زیاتر بووە، بەهۆی ئەوەی بەشێکیان تۆمەتبار دەکرێن بە سیخوڕی و هاوکاریکردنی ئیسرائیل لەو هێرشەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ