ئێران ناوی شەقامی کونسوڵخانەی سعودیە بۆ نەمر دەگۆڕێت

03-01-2016
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن نەمر ئەلنەمر ئێران سعودیە
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

شارەوانی شاری مەشهەد لە ئێران بڕیاریدا ناوی ئەو شەقامەی کونسڵگەریی سعودیەی لێیە بگۆڕێ بۆ نەمر ئەلنەمر، ئەمڕۆش پەرلەمانی ئێران بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبێتەوە.

خەلیل موحیدی، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاند ''پرۆژەیاسایەک پێشکەش بە پەرلەمان کراوە بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شەقامەی کە کۆنسڵگەری سعودییەی لێیە بۆ نەمر ئەلنەمر، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لەسەر ئەو بابەتە کۆببێتەوە و ناو گۆڕینەکە پەسەند بکات''.

خەلیل موحیدی گوتیشی ''ئامانج لەم هەنگاوەمان دەربڕینی ناڕەزاییە لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی سعودیە، کە بەبێ هیچ پاساوێکی شەرعی و یاسایی کەسایەتییەکی دیاری وەک نەمر ئەلنەمریان لەسێدارە دا''. 

پێشهات و پەرچەکردارەکانی ئێران و سعودیە لە دوای لەسێدارەدانی نەمر ئەلنەمر، کەسایەتی دیاری شیعەکانی سعودیە لەبەرامبەر یەکدی لە تەشەنەسندان، سعودیە 24 کاژێر مۆڵەتی بە باڵیۆزی ئێران دا وڵاتەکەی جێبهێڵێت، هاوکات باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئێران سووتێندرا و دەسەڵاتدارانی ئێران 40 کەسیان لەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئێران دەستگیرکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە