رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە تاران و شارەکانی دەوروبەری بیسترا و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە باس لە لەرزینی ماڵەکانیان دەکەن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە کاژێر 1:24 دەستیان پێکردووە. زۆرترین دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری تاران، هەروەها شارەکانی کەرەج، ئیسلامشەهر، روبات کەریم، شەهرە ڕێی و گەرمدەرە بیستراوە.
دانیشتووانی ناوچەکانی جەنەت ئاباد، پۆنەک، ئەکباتان و ئیسلامشەهر دەڵێن تەقینەوەکان هێندە بەهێز بوون، بوونەتە هۆی لەرزینی پەنجەرە و دیواری ماڵەکانیان.
لە ناوچەی "شەهرەکی راھ ئاھەن" لە تاران، هاوکات لەگەڵ دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز، کارەبای ناوچەکە بڕاوە.
بەشێک لە هاووڵاتییان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەکان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهراباد و ناوچە پیشەسازییەکانی کەرەج بیستراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ