رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە لە ئەنجامی ''پێشێلکاری''ـی کەشتییەکی دیکە لە گەرووی هورمز، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج.
رۆژی چوارشەممە، 04-03-2026، میدیای ئێران هێرشێکی سوپای پاسدارانی بۆ سەر کەشتییەک پشتڕاستکردەوەو کە هەوڵی داوە لە گەرووی هورمز تێپەڕیت.
میدیای ئێران بەبێ ئاماژەدان بەوەی کە کەشتییەکە سەر بە چی وڵاتێکە بە ''پێشێلکار'' ناوی هێناوە و دەڵێت: ''ئێستا خەریکە بە تەواوی دەسووتێت.''
لە درێژەی جەنگی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران، سوپای پاسداران "کۆنترۆڵی تەواوی" گەرووی هورمزی راگەیاندووە کە رێڕەوێکی سەرەکیی گواستنەوەی وزەی جیهانە.
پاسداران هۆشداری داوە، کە هەر کەشتییەک بیەوێت تێپەڕێت، مەترسی بەرکەوتنی مووشەک و درۆنەکانی لەسەرە.
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمریکا ئامادەیە لەو ناوچەیەدا پارێزگاری لە تانکەرە نەوتەکان بکات.
ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە هێرشێکی بەرفراوان و هابەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ