ناوچەی تایبەتی پترۆکیمیای ئێران: هیچ مادەیەکی مەترسیدار لە ناوچەکە بڵاونەبووتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی ناوچەی تایبەتی ئابووریی پترۆکیمیای ئێران راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکە، هیچ مادەیەکی مەترسیدار بڵاو نەبووەتەوە.
 
کاژێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 04-04-2026، هێرشێکی چڕ کرایە سەر بەشێکی ناوچەی تایبەتی ئابووریی پترۆکیمیای ئێران لە پارێزگای خوزستان.
 
بەڕێوەبەرایەتیی ناوچە ئابووری و پیشەسازییەکە لە راگەیێندراوێکدا هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی فەرماندەیی دۆخی لەناکاو، سەرجەم یەکە پیشەسازییەکان چۆڵکراون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ مادەیەکی مەترسیدار بڵاونەبووەتەوە و مەترسی نەخستووەتە سەر شارەکانی دەوروبەر.
 
ناوچەکە لە کەناراوەکانی کەنداوە و سەر بە ماهشەهری خوزستانە. رووبەرەکەی نزیکەی دوو هەزار و 850 هێکتارە و بە مەبەستی گەشەپێدانی پیشەسازیی پترۆکیمیایی و ئاسانکاری بۆ بازرگانی و هەناردەکردن دروست کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەی پیترۆکیمیایی ماهشەهر

دوای بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ناوچەی پترۆکیمیایی ماهشەهر بە تەواوی چۆڵکرا

دوای زنجیرەیەک بۆردوومانی چڕ، پەیوەندییە گشتییەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی دۆخی نائاسایی، ناوچەی تایبەتی ئابووریی پترۆکیمیای ماهشەهر، چۆڵکردنی سەرجەم یەکە پیشەسازییەکانی راگەیاند و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.