عێراقچی: هیچ کات رەتمان نەکردوەتەوە بۆ دانوستاندن بچینە پاکستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی شەممە (04-04-2026) باسی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ کاتێک چوونی بۆ پاکستان رەتنەکردووەتەوە، کە ئێستا سەرپەرشتیی هەوڵەکانی نێوەندگیری دەکات.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، مەرجەکانی کۆتاییهێنانێکی یەکجاری و هەمیشەیییە بەو جەنگە نایاساییەی بەسەرماندا سەپێندراوە."
 
ئەم لێدوانەی عێراقچی لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 3-4-2026 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نێوەندگیرانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بە سەرۆکایەتیی پاکستان بە بنبەست گەیشتوون. 
 
رۆژنامەکە گوتی، ئێران بە نێوەندگیرەکانی راگەیاندووە کە ئامادە نییە لە رۆژانی داهاتوودا لە پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن کۆببێتەوە و مەرجەکانی ئەمریکاش بۆ ئاگربەست و رێککەوتن بەلایەوە پەسند نین. 
 
هەفتەی رابردوو میسر، پاکستان، سعودیە و تورکیا دەستیان بە هەوڵێکی نێوەندگیری بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کرد و لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرانی دەرەوەی هەر چوار وڵات لە ئیسلام ئاباد کۆبوونەوە.
 
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ رۆژی 27-03-2026 لە مەیامی رایگەیاند، پێشنیازێکی 15 خاڵییان داوەتە ئێران بە مەبەستی رێککەوتن " کە دەتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات."
 
25ی مانگ میدیای ئەمریکی گوتی خاڵەکان ئەمانەن: 
 
1 - دەبێ ئێران تواناکانی ئێستای ئەتۆمی هەڵبوەشێنێتەوە.
 
2 - دەبێ ئێران بەڵێن بدات هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات.
 
3- نابێ هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران هەبێت.
 
4-  دەبێ ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بکات.
 
5- دەبێ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و ئەسفەهان و وێستگەی پیتاندنی سووتەمەنیی فۆردۆ هەڵبوەشێندرێنەوە.
 
6-  دەبێ رێگەی تەواو بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بدرێت بگاتە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
 
7- ئێران دەبێ واز لە گرووپە نزیکەکانی لە ناوچەکە بهێنێت.
 
8-  ئێران دەبێ پارەدارکردن، ئاراستەکردن و پڕچەککردنی گرووپە نزیکەکانی رابگرێت.
 
9-  دەبێ تەنگەی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە.
 
10-  دەبێ بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە رووی مەودا و ژمارەوە سنووردار بکرێت.
 
11-  ئێران دەبێ بەکارهێنانی مووشەک تەنیا بۆ بەرگری لە خۆی سنووردار بکات.
 
12-  کۆتاییهێنان بەو سزایانەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەپێندراون.
 
13-  یارمەتیی ئەمریکا بۆ پێشخستنی بەرنامەی ئەتۆمیی مەدەنی.
 
14-  لابردنی میکانیزمی سناپباک کە رێگە بە سەپاندنەوەی ئۆتۆماتیکیی سزاکان دەدات ئەگەر ئێران پابەند نەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەکە پێش بۆردوومانکردنی

نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە ئێران بەهۆی هێرشەکانەوە بە تەواوی چۆڵکرا

بەرپرسی نەخۆشخانەی دەروونیی "دێلئارام سینا" رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا-ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکەیان، تەواوی باڵەخانەکە چۆڵکراوە و هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکێش ناکەن .