رووداو دیجیتاڵ
فریاکەوتنی تاران دەڵێت، هێرش کراوەتە سەر بازاڕی سەید ئیسماعیلی تاران و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و دوو کەسی دیکە بریندارن.
رۆژی سێشەممە، 7ـی نیسانی 2026، فریاکەوتنی تاران رایگەیاند: تەرمی کوژراوەکان لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون و بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئێران چوونە قۆناخێکی نوێ.
جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە 28ـی شوباتی ئەم ساڵەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، لە ماوەی جەنگەکەدا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ