رووداو دیجیتاڵ
لایەنگرانی حکومەت و دەسەڵاتی ئێران بەهۆی ئاگربەستەوە لەسەر شەقامەکانی تاران ئاهەنگ دەگێڕن و درووشمی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا دەڵێنەوە.
40 رۆژ پێش ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل یەکەم هێرشیان کردەسەر ئێران، دوای ئەو ماوەیەش هەردوولا لای خۆیانەوە ئاگربەستیان راگەیاند.
هەمووان چاوەڕێی بڕیاری ترەمپ بوون، ئایا هێرشی تووند دەکاتە سەر ئێران یان رێککەوتنێک بۆ راگرتنی جەنگەکە دەکەن. بژاردەی دووەم پێش تەواو بوونی مۆڵەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا جێبەجێ کرا.
ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی (ترووس سۆشیال) ئاگربەستی بۆ دوو هەفتە راگەیاند و گوتی: ئێران دەبێ دەستبەجێ تەنگەی هورمز بکاتەوە.
نێوەندگیری ئەم دوو لایەنە پاکستان بوو، ئێرانییەکان لەڕێی ئەوانەوە پێشنیازێکی 10یان دایە لایەنی ئەمریکی و بە گوتەی بەرپرسانی تاران، ئەمریکا بە پێشنیازەکەیان رازی بووە.