رووداو - هەولێر
پارێزگاری خوراسانی باکوور لە ئێران دەڵێت، لەو پارێزگایە قەرزی بانکی بە جووتیاران نادرێت و تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن قەرزی بانکی وەربگرن، کە کەسووکاریان لە نێو حکومەتدایە.
سەید عەلی ئەكبەر پەروێزی، پارێزگاری خوراسانی باکوور لە ئێران رایگەیاند، پێویستە حكومەت زیاتر گوێ لە داواكارییەكانی جووتیاران بگرێت.
گوتیشی "ئەگەر حكومەت هاوكاریان بكات، ئەوا ئامادەن 100% یارمەتی جووتیاران بدەن".
ئەو بەرپرسەی ئێران دەشڵێت، کشتووکاڵ بنگەی ئابووریی خوراسانی باکوورییە. بەپێویستیشی دەزانێت زۆرتر یارمەتیی جووتیاران بدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ