پارێزگاری ورمێ: بۆ پرۆژەکانی رێگەوبان پێویستمان بە 312 ملیۆن دۆلارە

09-01-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی رێگەوبانی پارێزگاکە، پێویستیان بە 25 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 312 ملیۆن دۆلار)ـە.
 
رەزا رەحمانی، رۆژی چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی شیعە و سوننەی پارێزگای ورمێ باسی کەمیی بودجە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی رێگەوبانی پارێزگاکەی کرد و رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی پرۆژەکانی رێگەوبان لە سنووری پارێزگاکە، پێویستیان بە 25 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 312 ملیۆن دۆلار)ـە، لە کاتێکدا هەموو ئەو بودجەیەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە تەرخانکراوە، تەنیا یەک تریلیۆن تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 12 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار."
 
رەحمانی گوتی، "بەو بودجەیەی بۆ بواری ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا تەرخانکراوە، بەبێ رەچاوکردنی هەڵاوسان، 25 ساڵمان پێویستە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی رێگەوبانی پارێزگاکە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسان، ماوەکە دەیان ساڵی دیکە درێژتر دەبێت."
 
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە، ناچارن پەنا ببەنە بەر وەبەرهێنان و سوود لە توانا داراییەکانی کۆمپانیاکان و هۆڵدینەکان وەربگرن.
 
پارێزگاری ورمێ دەشڵێت، دەتوانن بەشێکی پارەکە بە فڕۆشتنی زەوی و موڵکی زیادەی دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان دابین بکەن.
 
رۆژی 5ـی کانوونی دووەمی 2025ـش، حوسێن سپێهری، سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 11 پرۆژەی نیشتمانیی گرنگ لە سنووری ئەو پارێزگایە هەن، بۆ جێبەجێکردنیان لانیکەم پێویستیان بە 15 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 175 ملیۆن دۆلار) هەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.