گالەری

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
22 Photos

رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AFP

ئەمڕۆ 9 ئاداری 2026، لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە باشووری تاران، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەو کەسانە بەڕێوەچوو کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا.
 
ژمارەیەکی زۆر گۆڕ بەیەکەوە هەڵکەندراون بۆ لەخۆگرتنی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا، بەشی هەرە زۆریان سەرباز و فەرماندە سەربازییەکانن.
 
تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ زیانە گیانییەکان رانەگەیێندراوە، بەڵام بەپێی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، 1255 کەسی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش برینداربوون. 
 
وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، کەسوکاری قوربانییان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تاران بەشدارییان لە رێوڕەسمەکەدا کرد بۆ ماڵئاوایی ئازیزانیان.