رووداو- هەولێر
سوپای پاسداران لە بەرامبەر زیادبوونی رێژەی ژنان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بێ موبالات نییە. ئەو رێکخراوە پرۆژەیەکی بۆ بە ئەندامکردنی ژنانی شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەسیج دەستپێکردووە، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان.
ئەو ژنانەی دەبن بە ئەندامی بەسیج، هاوکاری ماددی دەکرێن. بەشێک لەوان کە بەردەوام کار بکەن مووچەی مانگانەیان بۆ دەبڕدرێتەوە، کەلوپەلی ناوماڵیان پێدەدرێت و بۆ چارەسەری پزیشکی هاوکاری دەکرێن.
لە بەرامبەردا داوایان لێدەکرێت، ببن بە چاو و گوێی سوپا و هێزە ئەمنییەکان. لە هەر جوڵەیەک بەتایبەت چالاکی حیزبەکان ئاگاداریان بکەنەوە و دەنگوباسی نێو خەڵکیان بۆ بگوازنەوە. وەک ئاسانکارییەک، بەشێک لە ژنانی بەسیج لە گوند و گەڕەکەکانی قەراخ شارە سنوورییەکان تەلەفوونی دەستی زیرەکیان بۆ دابین کراوە.
رێکخراوی بەسیج بەپێی رەگەز و پیشە، 22 بەشی هەیە. زۆربەی ژنانی ماڵ و نەخوێندەوار لە رێگەی بنکەکانی بەسیج لە گەڕەک و گوندەکان دەکرێنە ئەندام.
ئەو پڕۆژەیە سەرەتای کاری بەسیجی ژنان نییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوە، لە ئیلام 275 هەزار، لە کرماشان 330 هەزار، لە سنە 178 هەزار و لە ورمێ نزیکەی 400 هەزار ژن ئەندامی بەسیجن. رێژەی دانیشتووانی ئەو چوار پارێزگایە دەورووبەری 7 ملیۆن و 300 هەزار کەسە. ئەگەر نیوەیان ژن بن، یەک لەسەر سێیان ناویان لە بەسیج تۆمارکراوە. لە هەموو ئێران 9 ملیۆن و 800 هەزار ژن ئەندامی بەسیجن و بەپێی ئاماری سوپا نزیک بە 13% -ی سەرجەم ژنانی بەسیجی ئێران لە 4 پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەشێکی زۆر لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ئامارانە بە راست نازانن. ئەوان دەڵێن سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ئاماری ناڕاست دەیەوێ پێگەی خۆی لەنێو خەڵک بەهێز نیشان بدات، بەڵام لەڕاستیدا بەو شێوەیە نییە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

.png&w=3840&q=75)