رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد رەزا رادان، فەرماندەی گشتی ئاسایشی ناوخۆی پۆلیسی ئێران (نیروی ئینتزامی) دەڵێت، 81 کەسیان دەستگیر کردووە کە رای گشتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەشێواند.
بەگوتەی رادان، پۆلیس، هێزی تایبەت، ئیتڵاعات و بەسیج لە هەموو کۆڵان و شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە و هێزەکان دەست بە پەلە پیتکەن. دەشڵێت، "دەستوپەیوەندی دووژمن بیانەوێ شتێک بکەن، هەڵسوکەوتی هاوشێوەی دووژمنیان لەگەڵ دەکەین".
ئەم گوتانەی رادان لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران رایگەیاند، 10 کەسیان بە تۆمەتی ناردنی ڤیدیۆ بۆ "میدیای دووژمن" دەستگیر کردووە و ژمارەی دەستگیرکراوەکان بەخێرایی بەرەو زیادبوونە.
ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران دەڵێت؛ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ "دووژمن" (ئامادەکردن و ناردنی وێنە و ڤیدیۆ) تاوانە و بەپێی یاسای کاتیی شەڕ، هەڵسوکەت لەگەڵ تاوانکاران دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ