گرووپێکی لێکۆڵینەوە: ئەمریکا بەرپرسە لە بۆردوومانی قوتابخانەکەی میناب

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیرەم هۆشیار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گرووپێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کە بەشێوەی ئۆنڵاین کارەکانی دەکات، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە سوودبینین لە میدیای ئێران بلاوکردووەتەوە و دەڵێت، "قوتابخانەکەی شەجەرەتولتەیبە لە شاری مینابی پارێزگەی هورمزگان لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.
 
بەپێی لێکۆڵینەوەی گرووپی بێڵینگکات، لەو مووشەکەی بەر قوتابخانەکە دەکەوێت جۆری تۆماهۆکە و تەنیا ئەمریکا لەو جەنگە هەیەتی لە هەر سێ لایەندا، ئەوەش پێچەوانەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکایە کە ئێرانی بە بەرپرس دانا لە هێرشی سەر قوتابخانەکەی کچان کە بەهۆیەوە 175 کەس کوژران.
 
بەپێی گرووپەکە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن قوتابخانەکە لەتەنیشت بنکەیەکی سوپای پاسداران بووە.
 
ترێڤۆر بۆڵ، لێکۆڵەر لە گرووپی بێلینگ کات بۆ لێکۆڵینەوە دەڵێ، "تەنیا ئەمریکا ئەو مووشەکەی هەیە."
 
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بێڵینگکات و ئاژانسی (AP) تریڤۆر باڵ، لێکۆڵەری سەربازی، لە رێگەی ڤیدیۆیەکی سێ چرکەییەوە کە ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، توانیویەتی جۆری ئەو چەکە دیاری بکات کە لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە.
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردبوو، چەکەکانی ئێران بەرپرسە لە بۆردوومانی قوتابخانەکە، بەڵام شیکارییە ئاسمانییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن قوتابخانەکە لە کاتی زنجیرە بۆردومانێکی خێرای ئەمریکادا بە مووشەکی کرووزی تۆماهۆک کە لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە ئاراستە کراوە، ئامانجەکە بنکەیەکی گەشەپێدانی مووشەکیی سوپای پاسداران بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بنکەکە لە نێو ناوچەی نیشتەجێبوونە، کاریگەرییەکانی هێرشەکە گەیشتووەتە لەسەر شوێنی سڤلیل نشین بووە.
 
ئەو ڤیدیۆیەی کە بووە سەرچاوە بۆ لێکۆڵینەوە، لەلایەن یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە لە پەنجەرەی ماڵێکەوە تۆمار کرا و تێیدا دەردەکەوێت تەقینەوەکە تەنیا چەند سەد مەترێک لە قوتابخانەیەکی کچانەوە دوورە، بەهۆی هێزی تەقینەوەکە و شەپۆلی دەنگەکەیەوە، شوشەی پەنجەرەکانی قوتابخانەکە و چەندین خانووی دەوروبەری شکاون.
 
پنتاگۆن رایانگەیاند، هێرشەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە و هەوڵدراوە زیانی مەدەنی نەبێت، بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانن لە هێرشی لەو شێوەیە لە ناوچە قەرەباڵخەکان  کە خەڵکی سڤیل تێیدا بووەتە قوربانی.
 
پێنتاگۆن دەستی بە هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکە کردووە؛ بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە تەنیا کاتێک دەستپێدەکەن گومان هەبێت سوپای ئەمریکا بەرپرسیار بێت لە زیانگەیاندن بە مەدەنییەکان.
 
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، "بە ئەگەری زۆرەوە ئەمریکا هێرشەکەی کردووە." ئەو بەرپرسە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.
 
هەوەها  دانیپێدانانی نافەرمی کە لەلایەن بەرپرسێکی ئەمریکی بە مەرجی ئەوەی ناوی نەهێندرێت، بە APی راگەیاندووە، "ئەگەری زۆرە هێرشەکە ئەمریکی بێت."
 
خاڵێکی دیکەی لێکۆڵینەوەی گرووپەکە لەسەر ئەگەری هێرشەکەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵام هیچ لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە 800 کیلۆمەتر خوارووی ئەسفەهانەوە نەبووە، هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران چڕبوونەتەوە.
 
هێزی دەریایی ئەمریکا لە کاتی هێرشەکەدا، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن" و چەندین کەشتی دیکەی جەنگی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکە جێگیرکراون، ئەو کەشتییانە بە تەواوی لە مەودای پێکانی شاری مینابدان.
 
تا ئێستا ئامارێکی ورد لەبارەی بریندارانی ناو قوتابخانەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو قوتابیاندا دروست بووە.
 
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) و سوپای ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی فەرمییان بۆ راپۆرتەکەی بێڵینگکات نەبووە، نەبوونی تیمی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە شوێنی رووداوەکە بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە، وای کردووە شیکارییە دیجیتاڵییەکان ببنە سەرەکیترین سەرچاوە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

عێراقچی بۆ گوتێرێز: هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوایین پێشهاتەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی تاوتوێ کرد. میدیای ئێران دەڵێت، "عێراقچی بە گوتێرێزی گوتووە، هەموو بنکەکانی ئەمریکا دەپێکین."