رووداو - هەولێر
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان جێگیرن، رادەستی ئێران بکاتەوە، ئەگەریش ناتوانن ئەو کارە بکەن دەبێت دەریان بکەن.
محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: "حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵێنیان دابوو ئۆپەراسیۆن ئەنجامنەدەن، بەڵام لە ساڵی رابردووەوە بەڵێنی خۆیان شکاندووە و ئەمەش چیدیکە جێگەی ئارام گرتن نییە".
محەممەد باقری سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی شەممە (8-9-2018) بۆ سەر بارگەکانی هەردوو حیزبی دیموکرات دەڵێت: "بە هەموو ئامانجەکانمان گەیشتین".
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەشڵێت، رێگە نادەین بێنە نێو خەڵک و وڵاتی ئێمە و بەرەنگاری ریشەی پیلانەکان دەبینەوە.
ئەم لێدوانەی باقری دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەردوو بارەگای حیزبی دیموکرات (حدک، حدکا) دێت، کە رۆژی شەممە (8-9-2018)، لە کۆیە لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کران و لە ئەنجامدا 17 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ