رووداو دیجیتاڵ
دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، لە باڵەخانەی دادی تاران تەقە کراوە و دوو دادوەر "تیرۆرکراون."
ئەمڕۆ شەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2025 دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە: "لە باڵەخانەی دادی تاران کەسێک چووە نێو باڵەخانەکە و تەقەی لە کۆمەڵێک دادوەر کرد و لە ئەنجامدا دوو دادوەری باڵا تیرۆر کران".
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، "لە تەقەکردنەکەدا دوو دادوەری باڵا بە ناوەکانی عەلی رازینی بەرپرسی لقی 39 و محەممەد موقیسە بەرپرسی لقی 53ی دادگای باڵای شوڕشی ئیسلامی تیرۆر کراون".
بە پێی راگەیێندراوی دەسەڵاتی دادی ئێران،" دوای تەقە کردنەکە، تەقە کەرەکە خۆی کوشتووە"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "تەقەکەرەکە نە دۆسیەی لە دادگای باڵادا هەبووە و نە مامەڵەیەکی لە دادگا هەبووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ