وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بۆچی یۆرانیۆمی خۆمان رەوانەی وڵاتێکی دیکە بکەین؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی داواکارییەکانی ئەمریکا لەبارەی گواستنەوەی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی بۆ دەرەوە دەداتەوە و دەڵێت: "ئەمریکا داواکاریی زۆری هەیە، بەڵام بۆچی دەبێت ئێران مادەکانی خۆی بداتە وڵاتێکی دیکە؟". 
 
رۆژی چوارشەممە، 20ی ئایاری 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، دانوستاندنەکان لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە بەردەوامن، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل لە یەک ساڵدا دوو جار هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و هەردوو جارەکەش لە کاتی دانوستاندندا بووە.
 
سەبارەت بە داواکاریی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی ئێران بۆ وڵاتی سێیەم، بەقایی گوتی: "ئەگەر ئەوان بەڕاستی نیگەرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوون، بۆچی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی کشانەوە؟". ئاماژەی بەوەش کرد کە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بە تەواوی ئاشتییانەیە و لەژێر چاودێریی ئاژانسدایە، تۆمەتەکانی ئەمریکاشی تەنیا بە "بیانوویەک بۆ جەنگی دەستدرێژکارانە" ناوبرد.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمریکای بە بەرپرسیاری دۆخی ئێستای تەنگەی هورمز زانی و گوتی: "تەنگەی هورمز پێش 28ی شوبات و پێش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کراوە بوو. ئەوەی ئێستا ئەوان بە گەمارۆی دەریایی ناوی دەبەن، نایاساییە و کاردانەوەکانی ئێرانیش بە تەواوی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەگونجێن."
 
ئیسماعیل بەقایی باسی لەوەش کرد کە تاران بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەیە، چونکە بە گوتەی ئەو "لایەنی بەرامبەر هیچ سنوورێک لە پێشێلکردنی یاساکاندا ناناسێت."
 
ئەم لێدوانانەی بەقایی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئێران کردووەتەوە و رایگەیاندووە، "رەنگە ناچار بین گورزێکی گەورەی دیکەیان لێبدەین." ترەمپ ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆی ئێرانیش کردووە و دەڵێت، بەهۆی گوشارە ئابوورییەکانەوە "تووڕەییەکی زۆر لە ئێران هەیە و خەڵک بە خراپی دەژین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی مووشەکی ئێران

سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا: هێرش بکەنەوە، ئاگری شەڕ لە سنووری ناوچەکە دەردەچێ

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل، کە ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەستپێبکەنەوە، ئەمجارە ئاگری شەڕەکە لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەچێت و دەگاتە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش.