سوپای پاسداران: لە 24 کاژێردا 26 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 26 کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون. 
 
رۆژی چوارشەممە، 20ی ئایاری 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە 24 کاژێری رابردوودا 26 کەشتی نەوتهەڵگر، کۆنتینەر و کەشتی بازرگانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون."
 
 بەپێی راگەیێندراوی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هاتووچۆ لە تەنگەی هورمز بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاسداران دەبێت.
 
رۆژی 13ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆی خستە سەر تەنگەی هورمز، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد لە نێوان تاران و واشنتن لە 11ی نیسان بێ ئەنجام کۆتایی هاتبوو.
 
تاران، رایگەیاندبوو کۆنترۆڵی تەواوی تەنگەی هورمزی گرتووەتە دەست و "سیستەمێکی پشکنین و پەڕینەوە"ی دامەزراندووە. بەپێی ئەم سیستەمە نوێیە، ئێران تەنیا رێگە بە پەڕینەوەی کەشتیی ئەو وڵاتانە دەدات کە وەک "وڵاتی دۆست" پێناسەیان دەکات. لە بەرامبەردا هاتووچۆی کەشتییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بە تەواوی قەدەخە کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئامادەین بۆ دانوستاندن، بەڵام سەر دانانەوێنین

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن دەڵێ، ئێران لەگەڵ گفتوگۆیە و ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکادا بکات، بەڵام هیچ کاتێک سەر دانانەوێنێت