دەنگۆی کشانەوەی قالیباف لە سەرۆکایەتیی تیمی دانوستاندنکاری ئێران رەت دەکرێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، دەنگۆی کشانەوەی قالیباف لە سەرۆکایەتی تیمی دانوستاندنکاری ئێران دوورە لە راستییەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 20ی ئایاری 2026، ئیمان شەمسایی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: "قسەی هەندێک کەس کە گوایە محەممەد باقرقالیباف واز لە سەرۆکایەتیکردنی تیمی دانوستاندنکار دەهێنێت، قسەیەکی تەواو نادروستە."
 
ئیمان شەمسایی گوتی: "ئەو بانگەشەیە بەردەوامیی هەمان هێڵی وێرانکارییە کە تاوەکو دوێنێ فەرماندەکانی دەکردە ئامانج."
 
 شەمسایی ئاماژەی بەوەشکرد: "بێگومان هیچ رەفتارێکی دیکە لەو بزووتنەوەیە چاوەڕوان ناکرێ کە مێژووی هێرشکردنە سەر فەرماندە سەربازییەکان، نووسینگەی رێبەری باڵا و دەسەڵاتە مەزنەکانی ئایینی هەبێت."
 
ئیمان شەمسایی گوتیشی: "محەممەدباقر قالیباف لە سەرکردایەتیکردنی تیمی دانوستاندن بەردەوامە و لە هەمان کاتدا لەسەر پێشنیازی سەرۆککۆمار و رەزامەندی رێبەری ئێران، وەک نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ کاروباری چین دیاریکراوە."
 
ئەوە لە کاتێکدایە، بەشێک لە میدیاکانی ناوخۆ و دەرەوی ئێران بڵاویانکردەوە، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستاندنکاری ئێران لە سەرۆکایەتیکردنی تیمەکە نەماوە. 
 
دوای 21 کاژێر لە گفتوگۆی چڕوپڕ لە نێو هۆتێل سێرێنا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، دانوستاندنەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 12-4-2026، بەبێ گەیشتن بە رێککەوتن کۆتاییان هات. 
 
محەممە دباقر قالیباف سەرۆکایەتیی شاندی ئێرانی دەکرد و جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکاش سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکای دەکرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن

جێگری سەرۆککۆماری ئێران: ئامادەین بۆ دانوستاندن، بەڵام سەر دانانەوێنین

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن دەڵێ، ئێران لەگەڵ گفتوگۆیە و ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکادا بکات، بەڵام هیچ کاتێک سەر دانانەوێنێت