Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

 گوتاری مەسعود پزیشکیان لە پەرلەمانی ئێران. وێنە: AFP

گوتاری مەسعود پزیشکیان لە پەرلەمانی ئێران. وێنە: AFP

ئێران21-08-2024

پەرلەمانی ئێران دەنگی بە کابینەی حکومەتی مەسعود پزیشکیان دا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سینا سۆما

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-08-2024

بابەتی پەیوەندیدار

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە
ئێران31-05-2026

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە
ئێران31-05-2026

9 وڵات زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری ئێرانیان سڕکردووە

ئێران: کارەبا لە ئەرمینیا و تورکمەنستان دەکڕین
ئێران31-05-2026

ئێران: کارەبا لە ئەرمینیا و تورکمەنستان دەکڕین


رووداو دیجیتاڵ

دوای 11 رۆژ لە رادەستکردنی لیستی ناوی وەزیرە پێشنیازکراوەکان بە پەرلەمانی ئێران، کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێکردنی شیاوێتیی دوو لە وەزیرانی پێشنیازکراو و هەروەها متمانەدان بە کابینەی پزیشکیان و کارنامەکەی کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، لە بەردەوامی هەڵسانگاندنی وەزیرەکاندا، شیاوێتیی عەباس عەلی ئابادی، وەزیری پێشنیازکراوی وزە و ئەحمەد دونیامالی، وەزیری پێشنیازکراو بۆ وەزارەتی وەرزش و گەنجان تاوتوێکرا. هەردوو وەزیرەکە باسیان لە بەرنامەکانیان کرد و دواتر پەرلەمانتارانی دژبەر و لایەنگر دەرفەتی قسەکردنیان پێدرا.
 
مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەکەدا لە گۆتارێکدا بەرگری لە کابینەکەی و وەزیرە پێشنیازکراوەکان کرد و داوای لە پەرلەمانتاران کرد، دەنگی پێبدەن.
 
پزیشکیان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند، کابینەکەی سیمبوڵی یەکگرتوویی و رێککەوتنە لەگەڵ هەموو لایەنەکان و جەختی لەوەکردەوە، وەزیرەکان بە راوێژ لەگەل عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کراون.
 
دوای گوتاری پزیشکیان، دەنگدان بۆ پێدانی متمانە بە وەزیرانی پێشنیازکراو دەستیپێکرد و بە پێی ئەنجامەکان، هەموو کابینەکەی پزیشکیان متمانەی پێدرا کە لە 19 وەزیر پێکهاتووە.