ئاژانسەکان: وێنەی مانگە دەستکردەکان وێرانکاریی گەورە لە تاران و پەککەوتنی "دڵ"ی پیشەسازیی مووشەکیی ئێران دەسەلمێنن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا کە پشتی بە شیکاریی وێنەی مانگە دەستکردەکان بەستووە، دەڵێ، هێرشە ئاسمانییەکان وێرانکارییەکی بەربڵاویان لە تاران لێکەوتووەتەوە.
 
بەپێی ئاژانسەکە، 32%ی ئەو باڵەخانانەی زیانیان بەرکەوتووە راستەوخۆ سەر بە سوپای ئێرانن و 25%یشیان شوێنی تایبەت بە پیشەسازییە بەرگرییەکان بوون، کە زۆربەیان لەنێو جەرگەی ناوچە مەدەنییەکاندا وەک ستراتیژییەک بۆ پاراستنیان جێگیر کرابوون.
 
بەپێی شیکارییەکانی ئاژانسەکانی رۆیتەرز و ئەسۆشیەتد پرێسیش، هێرشەکان بە وردی ناوچە ستراتیژییەکانی "پارچین" و "خۆجیر"یان پێکاوە کە ناوەندی سەرەکیی پیشەسازیی مووشەکیی ئێرانن. وێنە مانگە دەستکردەکان خاپووربوونی ئەو شوێنانە دەسەلمێنن کە "تێکەڵکەرە پیشەسازییەکان"یان تێدابووە؛ ئەو ئامێرانەی کە پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان (IISS) بە "دڵ"ی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەکی بالیستی ناویان دەبات و رایگەیاندووە کە دەستکەوتنەوەیان ساڵانێکی زۆری دەوێت.
 
هاوکات رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) باس لەوە دەکات کە ئێران 3 بۆ 4 پاتریی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-300ی لەدەستداوە، کە ئەرکی پاراستنی ئاسمانی تاران و ناوەندە ئەتۆمییەکانیان لەسەر بووە.
 
کەناڵەکانی (سی ئێن ئێن) و (فۆکس نیووز)یش ئاماژە بە پەککەوتنی هێڵی بەرهەمهێنانی مووشەکە پێشکەوتووەکانی وەک "خەیبەر " دەکەن.
 
ئەم داتایانە کە لەلایەن ئاژانسەکانی جیهانەوە بڵاوکراونەتەوە، وێنەیەکی تەواو جیاواز لە گوتاری فەرمیی ئێران پیشان دەدەن. ئەوان دەڵێن هێرشەکان تەنیا گورزێکی سیمبوولی نەبوون، بەڵکو پرۆسەیەکی پەکخستنی درێژخایەنی تواناکانی بەرگری و هێرشبەریی ئێران بووە و کاریگەریی قووڵی لەسەر توانای لۆجیستی و بەرهەمهێنانی چەک لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەهدی فەرید. وێنە: میدیاکانی ئێران

ئێران کارمەندێکی پێشووی وزەی ئەتۆمی بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد" لەسێدارە دا

دەسەڵاتی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-04-2026 کارمەندێکی پێشووی "دامەزراوەیەکی هەستیار"ی وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە داوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، کەسەکە کارمەندی دامەزراوەیەکی وزەی ئەتۆمیی ئێران بووە و پێشتریش وەک رۆژنامەڤان کاری کردووە