رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و زیارەتی ئێران دەڵێ، سەرجەم حاجییانی ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە سعودیە.
ئەمڕۆ شەممە،23ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و زیارەتی ئێران بڵاویکردەوە، 29 هەزار و 981 هاووڵاتی کە هەموو حاجییانی وڵاتەکەن، گەیشتوونەتە خاکی سعودیە.
حەج و زیارەتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، گەیاندنی سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە بە 113 گەشتی فڕۆکە بووە.
پشکی ئێران بۆ حەجی ئەم ساڵ 86 هەزار و 700 کەس بوو، بەڵام تەنیا نزیکەی 31 هەزار و 600 کەس ناوی خۆیان تۆمار کرد و لەو ژمارەیەش ڤیزە بۆ 29 هەزار و 981 کەس گەڕایەوە.
پار زیاتر لە 85 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری ئەم کەمبوونەوەیە بۆ چەند پرسێک دەگەڕێتەوە، لەوانە کێشەی نەگەڕانەوەی ڤیزە بۆ هەزار و 619 کەس و ویستی هاووڵاتییان بۆ ئەنجامنەدانی حەج.
گواستنەوەی حاجییانی ئێران لە 1ـی ئایاری 2026ـەوە دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ