عێراقچی: سیستمێکی ئاسایشی پێکەوەیەیی بەبێ دەستتێوەردانی ئەمریکا دروست بکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ مەسقەتی پایتەختی عومان، لەگەڵ سوڵتانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و جەختی لەسەر پێویستیی دروستکردنی سیستەمێکی "ئاسایشی پێکەوەیی" بەبێ دەستێوەردانی ئەمریکا کردەوە.
 
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارەکەی دا لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریقی سوڵتانی عوماندا رایگەیاند: "چاوەڕوان دەکرێت هەموو وڵاتانی ناوچەکە دیدگایەکی بەرپرسانەیان هەبێت بۆ بونیاتنانی ئاسایشێکی پێکەوەیی ناوخۆیی کە دوور بێت لە دەستێوەردانی ئەمریکا." 
 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەزموونی "جەنگی 40 رۆژە"ی ئەم دواییەی سەر ئێران سەلماندی کە "بوونی سەربازیی ئەمریکا تەنیا دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و دووبەرەکی لە ناوچەکەدا."
 
ئەم سەردانەی عێراقچی بۆ مەسقەت کە وەک ناوەندێکی سەرەکیی نێوەندگریی نێوان تاران و واشنتن دەناسرێت، لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەی ئەمنیدایە.
 
عومان کە هەمیشە وەک "پردی پەیوەندی"ـی نێوان ئێران و ئەمریکا کاری کردووە، لەم هەفتانەی دواییدا میوانداریی چەند خولێکی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی کرد، بەڵام بەهۆی تووندبوونی سزاکانی ئیدارەی ترەمپ و پێداگریی تاران لەسەر وەڵامدانەوەی سەربازی بۆ هێرشەکان، هیچ پێشڤەچوونێکی بەرچاویان بەخۆوە نەبینیوە.
 
ئێران لە رێگەی عومانەوە پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە کە هەر جۆرە رێککەوتنێکی نوێ دەبێت گەرەنتی هەڵگرتنی تەواوی سزاکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە خۆ بگرێت. ئەوەش مەرجێکە کە واشنتن تاوەکو ئێستا بە تووندی رەتیدەکاتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تەنگەی هورمز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشوو

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە فەرمانی دەرکردووە کە تەنگەی هورمز ''بە هیچ شێوەیەک'' نەگەڕێتەوە دۆخی پێشوو