ئێران بەنیازە سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار بکات و ترەمپیش هێز دەجووڵێنێت

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln - CVN 72).
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln - CVN 72).
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
تاران بە فەرمی رێوشوێنی یاسایی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ئەمریکا دەستپێکرد، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشە سەربازییەکانی واشنتن و ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئابراهام لینکن" بۆ ناوچەکە، کە ئاستی گرژییەکانی گەیاندووەتە لوتکە.
 
لە رێوڕەسمێکدا لە تاران، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و خێزانی ئەو هێزە ئەمنییانەی لە خۆپێشاندانەکاندا کوژراون، ئێران بە فەرمی رایگەیاند کە سکاڵای یاسایی لە دژی ئەمریکا تۆمار دەکات. تاران خۆپێشاندانەکان بە "ئاژاوەگێڕی" و پیلانی دەرەکی دەزانێت و واشنتن بە هاندانی تووندوتیژی تۆمەتبار دەکات.
 
عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند: "وڵاتەکەمان پارێزەری لێهاتوو و شارەزای هەیە. دەسەڵاتی دادوەری دەبێت لقێکی دیاریکراو تەرخان بکات... لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا دەبێت دەنگمان بە جیهان بگەیێنین." نیکزاد هۆشداریشی دا کە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لە رێگەی هێزەوە سیستمی سیاسی بڕووخێنێت، گەلی ئێران تاوەکو دوایین دڵۆپی خوێن بەردەوام دەبن.
 
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ گوشارەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر کردووەتەوە. کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln - CVN 72) لە ئێستادا لە زەریای هیندیدایە و بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەیە بۆ ئەوەی جێگیر بکرێت.
 
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا گوتی: "ناردنی کەشتیگەلی جەنگی بۆ ناوچەکە بچووکترین گرفت لە ئیرادە و جیدیەتی ئێران بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی دروست ناکات."
 
ئێستا چاوەکان لەسەر کۆشکی سپی و بڕیارەکانی داهاتووی تارانن؛ ئایا ئەم کێبڕکێ یاسایی و سەربازییە سەر دەکێشێت بۆ جەنگ یان مێزی دانوستاندن؟

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی خۆپێشاندانەکانی چەند هەفتەی رابردوو لە تاران

رێکخراوێک لە ئێران کوژرانی 5459 کەس پشتڕاستدەکاتەوە و حکومەت دەڵێت ژمارەکە کەمترە

ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) ئاماری نوێی قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 28 رۆژدا کوژرانی 5459 کەس پشتڕاست کراوەتەوە؛ ئەمەش نزیکەی دوو هەزار و 400 کەس زیاترە لەو ئامارەی حکومەت بە فەرمی رایگەیاندووە