ئێران: 252 قوتابی و مامۆستا لە هێرشەکاندا کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری قوربانییانی مامۆستا و قوتابییانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 252 مامۆستا و قوتابی گیانیان لەدەستداوە.
حوسێن سادقی، سەرۆکی ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، لە دەسپێکی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتەکە 252 قوتابی و مامۆستا کوژراون. بە گوتەی ئەو بەرپرسە، جگە لەو ژمارەیە، 184 کەسی دیکەش لە ناوەند پەروەردەییەکان بریندار بوون.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لە گوتارێکدا لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "زیاتر لە 600 قوتابخانە بۆردوومانکراون و وێران بوون".