گەشتە ئاسمانییەکان لە شەش فڕۆکەخانەی ئێرانەوە دەستیان پێکردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ماوەیەک لە وەستان و سنووردارکردنی جووڵەی ئاسمانی بەهۆی جەنگ و قۆناخە نادڵنیاییەکەی دوای جەنگ، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە بەشێکی زۆری فڕۆکەخانەکانی راگەیاند.
 
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، شەش فڕۆکەخانەی سەرەکی و ستراتیژی کە بریتین لە فڕۆکەخانەکانی میهرئاباد لە تاران، مەشهەد، شیراز، زاهدان، گورگان و ورمێ بە تەواوی چالاک کراونەتەوە و پێشوازی لە گەشتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان دەکەن.
 
هەر لە چوارچێوەی پلانی ئاساییکردنەوەی دۆخی فڕیندا، بڕیارە لە قۆناخی داهاتوودا فڕۆکەخانەکانی کرمان، یەزد و بیرجەند بە تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەوە ببەسترێنەوە.
 
سەرەڕای کردنەوەی فڕۆکەخانە سەرەکییەکان، هێشتا فڕۆکەخانەکانی ناوچەکانی رۆژئاوا و باشووری ئێران کە هاوسنوورن لەگەڵ عێراق و کەنداو هەندێک "کۆتوبەندی تەکنیکی"ـیان لەسەرە. بەرپرسانی فڕۆکەوانیی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە تیمەکانی گەشتە ئاسمانییەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان، کرماشان، ئابادان، ئەهواز، رەشت، ئیلام و ئەردەبیل لە قۆناخی داهاتوودا بکەنەوە.
 
ئەم بڕیارەی ئێران بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی لە کاتێکدایە، ناوچەکە دوای هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی نێوان ئێران و هاوپەیمانیی ئیسرائیل-ئەمریکا و هەڕەشە بەردەوامەکانی واشنتن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، تاران ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەکاندا داخست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی پووتین و عێراقچی لە پیتەرسبۆرگی رووسیا. وێنە: AFP

عێراقچی واشنتن بە شکستهێنانی دانوستاندنەکان تۆمەتبار دەکات؛ پووتین بەڵێنی هاوکاری دەدات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی سەردانەکەی بۆ رووسیا، واشنتنی بە بەرپرسیار زانی لە شکستهێنانی دانوستاندنەکانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. هاوکات ڤلادیمیر پووتین، سەرۆککۆماری رووسیا بەڵێنی پشتگیریی مۆسکۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێدا.