دۆناڵد ترەمپ: جەنگەکە چوار هەفتە دەخایێنێت

لە ئەنبار هێرشکرایە سەر بنکەیەکی لیوای 45ـی حەشدی شەعبی کە سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە.

01-03-2026

00:21

ترەمپ: هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان بەدەستدەهێنین

رووداو
 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند، لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، "ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری ئێران و چەندین سەرکردەی دیکەمان لەنێو برد".
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی خامنەیی رایگەیاند، "دەستی بە خوێنی هەزاران کەسی بێتاوان سوور بوو".
 
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکانمان دەپێکین".
 
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو هێرشەی کردمان، "یەکێک بوو لە گەورەترین هێرشەکان لە مێژوودا".

00:20

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا: دژی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستینەوە

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، دژی "دەستدرێژییەکانی" ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستنەوە. 
 
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکان جێبەجێ دەکەین". ئاماژەی بەوەش کرد، بزووتنەوەکەی "گۆڕەپانی شەرەف و بەرگری" چۆڵ ناکات.

23:42

مووشەکەکانی ئێران گەیشتن و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ئیسرائیل دەبیسترێت

رووداو
ئێران هێرشێکی نوێی بە زنجیرەیەک درۆن و مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و ئێستا لە قودس/ ئۆرشەلیم دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەبیسترێت.

23:39

وڵاتانی ئەورووپا هاتنە دەنگ: بەرگریی لە خۆمان دەکەین

رووداو
سێ وڵاتە زلهێزەکەی ئەورووپا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بێدەنگییان شکاند و دەڵێن، ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە کەنداو، ئەگەر پێویست بکات، لە رێگەی گرتنەبەری "کردەوەی بەرگری" لە دژی ئێران.
 
لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، سەرکردەکانی ئەو سێ وڵاتە "سەرسام و بێزار بوون بەو هێرشە موشەکییە بێسەروبەر و نایەکسانانەی کە ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامیداوە، بەوانەشەوە کە بەشدار نەبوون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە سەرەتاییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل."
 
 
ئەو سێ وڵاتە دەڵێن، "ئێمە هەنگاو دەنێین بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا، ئەوەش لەوانەیە لە رێگەی کردەوەی بەرگریی پێویست و هاوسەنگ بێت بۆ لەناوبردنی توانای ئێران لە هاویشتنی مووشەک و درۆن لە سەرچاوەکەیەوە."
 

23:24

دۆناڵد ترەمپ کاتی کۆتاییهاتنی جەنگەکە ئاشکرا دەکات

رووداو

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی سێ سەربازە کوژراوەکەیان بێدەنگی شکاند و دەڵێت، "ئەوان کەسی مەزنن، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەمە رووبدات، بەداخەوە دەکرێت ئەمە بەردەوامبێت".

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کاتی جەنگەکەیشەوە دەڵێت، "ئەمە هەمیشە پڕۆسەیەکی چوار هەفتەیی بووە. پێمان وابوو چوار هەفتە یان نزیکەی ئەوە دەبێت. هەمیشە پڕۆسەکە نزیکەی چوار هەفتە بووە، بۆیە - هەرچەندە بەهێز بێت، وڵاتێکی گەورەیە و چوار هەفتە دەخایەنێت - یان کەمتر."
 

23:09

دۆناڵد ترەمپ: جەنگەکە چوار هەفتە دەخایێنێت

رووداو
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنبار هێرشکرایە سەر بنکەیەکی لیوای 45ـی حەشدی شەعبی کە سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە.
 
ئەم شەو 1ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار کە لەبەر هەستیاری پرسەکە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم شەو بنکەیەکی لیوای 45ی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بۆردوومان کراوە".
 
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، ئەو بنکەیەی لیوای 45ی حەشدی شەعبی کە بۆردوومان کراوە، لە قەزای قائیم بووە.
 
لیوای 45ی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقە و یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە وابەستەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
 
دوو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندووە: "دوو چەکداری کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لەو بۆردوومانەدا کوژراون".
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق ئاشرایکرد کە کاژێر 21:00 دووجار بۆردومانى ئاسمانى بنکەیەکى لیواى 45ى حەشدی شەعبی کراوە و  "قوربانى لێکەوتووەتەوە".