ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین: زۆربەی رووداوەکانی ئەم دوو هەفتەیە تاوانکارین نەوەک تیرۆریستی

01-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی سەلاحەدین کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، رووداوەکانی ئەم دواییانەی پارێزگاکە تاوانکارین، نەوەک تیرۆریستی.
 
عادل سومێدەعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، رۆژی یەکشەممە 01-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "زۆربەی ئەو رووداوانەی لەم دوو هەفتەیەدا لە پارێزگاکە روویانداوە، تاوانکارین، نەوەک تیرۆریستی. تاوانیش لە هەموو جیهان روودەدات."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین دەڵێت، جگە لە رووداوەکەی سامەڕا، هەموو رووداوەکانی دیکەی ئەم دواییە ئەنجامدەرانیان ئاشکرا بووە و دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن. 
 
عادل سومێدەعی گوتیشی، ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە، هەروەها بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و تووندوتۆڵکردنی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە. 
 
رۆژی 28ـی ئابی 2024 لە گەڕەکی عەسریی قەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر ماڵێک و باوکێک و دوو کوڕیان کوشت؛ رۆژی هەینی دەستگیرکران.
 
رۆژی 21ـی ئابی 2024یش ژمارەیەک چەکدار بە جلی سەربازییەوە ھەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە ناحیەى عەباسی لە قەزای سامەڕا و سەرجەم ئەندامانی خێزانێکیان کوشت کە 6 کەس بوون. خێزانەکە پێکهاتبوون لە دایکێک و پێنج منداڵی و تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرانی دەستگیرنەکراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە "سەروەری"ـی سوننەکان

خەمیس خەنجەر: پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکەین

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە"سەروەری"، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکات و داوایەکیش لە هەموو وڵاتان دەکات.