لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سەلاحەدین 7 کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئەمشەو، 02-03-2024، لەسەر رێگەی موسڵ-بەغدا لە نزیک وێستگەی ریاش لە پارێزگای سەلاحەدین لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی سەمەند و چارجەر روویداوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ رایگەیاند، بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکە بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ دەڵێت، رووداوەکە "بەهۆی خێرایی لە رادەبەدەر"ی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە. بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلێک چووەتە سایدی بەرامبەر و لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی دیکە پێکیان داداوە.