بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند دوو هێرش بۆ سەر دوو ئامانجی دیاریکراو ئەنجامدراوە و لەئەنجامدا دوو ئامانجیان پێکاوە بەڵام زانیاری زیاتریان نەداوە.
ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەرێگەی هێرشیكی ئاسمانییەوە کوژراون.
گوتەبێژی حەشدی شەعبی ئەمریکا و ئیسرائیل بە بەرپرسیار دەزانێت لە کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.
هەروەها دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە کە سێ مووشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای کردووەتە ئامانج و 5 ئەندامی حەشدی شەعبی لەگەڵ دوو میوان کوشتووە. بەپێی زانیارییەکانی حەشدی شەعبی هێرشەکە لەنزیک کارگۆی فڕۆکەخانەکە ئەنجامدراوە و دوو ئۆتۆمبێڵی سووتاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ