گالەری

03-07-2017
10 Photos
زەردەشت خان

رووداو - خازر 

نزیکەی 500 خێزانی ئاوارە لە کەمپی  U2 لە خازر، کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا دانیشتووی گەڕەکی 17ـی تەمووز بوون لەلای راستی موسڵ، دەڵێن ئەگەر هاوکارییەکان بەردەوام نەبن و خۆراک نەمێنێت، ناچار دەبن بگەڕێنەوە موسڵ.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 3-7-2017) گرێبەستی رێکخراوی خۆراکی جیهانی (WHP) لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆتایی هات. رێکخراوەکە بڕیاریداوە هاوکاریی ماڵی نیوەی ئەو ئاوارانە ببڕێت کە لە هەرێمی کوردستاندان.

ئەو خێزانە ئاوارانەی کەمپەکە، ئەمڕۆ بەشی هەفتەیەک هاوکارییان لەلایەن رێکخراوێکەوە بەناوی (اصنع البسمة) وەرگرت و، وەکو خۆیشیان دەڵێن بەشی مانگێک خواردنیان لەنێو خێمەکانیاندا هەڵگرتووە، بەڵام جەختدەکەنەوە لەوەی لەئەگەری نەمانی خواردن، ناچارن بگەڕێنەوە گەڕەکی 17ـی تەمموز لەلای راستی موسڵ.