ستیڤن فەیگن نیگەرانی ئەمریکای لەبارەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی بۆ موحسین مەندەلاوی دووپاتکردەوە

04-08-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێ، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکە لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە و نیگەرانی وڵاتەکەی لە دوو پڕۆژەیاسای تایبەت بە حەشدی شەعبی دووپاتکردوەتەوە. 
 
یەکشەممە، 3ی ئابی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، دوێنێ ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە. 
 
باڵیۆزخانەکە دەڵێ، لەو کۆبوونەوەیەدا فەیگن "نیگەرانی ئەمریکای" سەبارەت بە دوو پڕۆژەیاسای تایبەت بە حەشدی شەعبی دووپاتکردەوە. 
 
باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەو پەیامەش کردووە کە 23ی تەممووزی ئەم ساڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی گەیاند.
 
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ روبیۆ "نیگەرانیی زۆری"ی ئەمریکای سەبارەت بە پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتکردەوە. 
 
ئەو پڕۆژەیاسایانە بۆ جێگرەوەی یاسایەک دەبن لە ساڵی 2016 لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەردرا.
 
تاوەکو یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسند نەکرێت، ناتوانرێت پڕۆژەیاسای خزمەتی ئەو دەستەیە پەسند بکرێ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە