رووداو-هەولێر
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، پرسی بە هەرێمکردنی نەینەوا ئامانجێکی دەرەکییە بۆ لاوازکردنی عێراق نەک داوایەکی ناوخۆییە.
دڵدار عەبدوڵڵا زێباری، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "بە هەرێمکردنی نەینەوا بابەتێکی هەستیارە و پێویستی بە خوێندنەوەیەکی ورد هەیە، نابێ لەم بارودۆخە نالەبارەی عێراق هەنگاوێکی هاوشێوە بنرێ، چونکە دۆخی ئێستای عێراق بۆ گورانکاری ئیداری گونجاو نییە، هەر گۆڕانکارییەکی ئیداریش بکرێت ئەنجامەکانی بە نەرێنی بە سەر خەڵکدا دەشکێتەوە".
زێباری گوتیشی "بەهەرێمکردنی نەینەوا ئامانجێکی دەرەکییە بۆ لاوازکردنی عێراق لە بەرامبەر هەر کێشەیەک رووبەروودەبێتەوە و داوایەکی ناوخۆیی نییە".
دڵدار زێباری زیاتر گوتی "بەداخەوە رێکەوتنی نێوان نوێنەرانی پارتی ديموکراتی کوردستان و ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری نەینەوا ئەنجامێکی نەرێنی لێدەکەوێتەوە، لە بەر ئەوەی نوجەیفی سەرکردەی یا خود سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆ و جێگیر نییە، چونکە زۆر جار ئەجیندای دەرەکی پەیرەو دەکات".
ئەمە لەکاتێکدایە ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری نەینەوا داوای بە هەرێمکردنی نەینەوای کردو هەڕەشەی کرد، کەیسی سوننە لە عێراق بە نێودەوڵەتی بکات ئەگەر حکومەتی عێراق داواکەی رەتبکاتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ