گوتەبێژی عەبادی بۆ رووداو: بینالی یڵدرم هەفتەی داهاتوو دێتە بە‌غدا

04-01-2017
زیاد حەیدەری
نیشانەکردن تورکیا عێراق کوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت شەممەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا دێتە عێراق.


سەعد حەدیسی، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رۆژی شەممە 7-1-2017 سەردانی عێراق دەکات".

پێشتر لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە رۆژی پێنجشەممە 5-1-2017 دێتە بەغدا بەڵام سەعد حەدیسی، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیکردەوە و گوتی: "ئێمە وادەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیامان رانەگەیاندووە، سەردانەکەیشی دوانەخراوە و بەپێی بەرنامەکەی سەردانەکە دەکات".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بڕیاروایە سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا بکات، بە دڵنیایشەوە لەو سەردانەی بۆ بەغدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە