ژمارەیەک پەرستاری هیندی دەڕفێندرێن

04-07-2014
کاروان وەلی
نیشانەکردن تكريت
A+ A-

رووداو- تکریت

ژمارەیەک پەرستاری هیندی لە  نەخۆشخانەیەکی شاری تکریت دەڕفێندرێن و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاند، 50 پەرستاری هیندی کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری تکریت کاریان دەکرد بە بێ ویستی خۆیان لەلایەن چەکدارە تووندڕەوەکان بە چەند پاسێک بردراون و چارەنووسیان نادیارە.

سەید ئەکبەرەدین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ناوی ئەو لایەنەی ئاشکرانەکرد کە ئەو پەرستارانەی رفاندووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە شاری تکریت لەژیر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعش دایە.
 
سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەو پەرستارانە رفێندراون، ئەکبەرەدین گوتی، ئەگەر نەشرفێندرابن بەڵام بە ویستی خۆیان ئەو شوینەیان جێنەهێشتووە، گوتیشی لە شوینێکی وا ویستی ئازاد نییە و ژیانی خەڵک لە مەترسیدایە.
 
لەمبارەیەوە ئومین چاندی، جێگری سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی کیرالای هیندی کە قسەی لەگەڵ ئەو پەرستارانە کردووە، گوتی، چەکدارە تووندرەوەکان بە سواری دوو پاس پەرستارەکانیان لە نەخۆشخانە بردووەتە دەرەوە بەرەوە شوێنێکی نادیار، بەشی زۆری پەرستارەکانیش خەلکی ویلایەتی کیرالای باشووری هیندستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە