پەیامنێری رووداو لە بەغدا: مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجکرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
 
رۆژی 24ـی دووی 2026 شاندێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەیان رادەستی بەغدا کرد.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، 120 ملیاری داهاتی نانەوتییان بۆ بەغدا ناردووە. 
 
 
وەزارەتی دارایی  رۆژی 10ـی دووی 2026 خشتەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە ماوەی سێ رۆژدا دابەشکرا.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە